شەڕوپێکدادان لە گرتوخانەی غوێران بەردەوامە

شەڕوپێکدادان لە گرتووخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و تا ئێستا زیندانی غوێران به‌ ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەڕوپێکدادان لە حەسەکە و زیندانی غوێران بەردەوامی هەیە، ژمارەی قوربانییەکان بەرزبونەتەوە بۆ (١٠٢) کەس، کە لەناویاندا (٦١) چەکداری داعش و (٣٤) شەڕڤانی هەسەدە و حەوت هاوڵاتی مەدەنی هه‌ن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بۆردومانەکانیان، هاوکات شەڕ و پێکدادانەکانیش لە دەوروبەری ناوچەکە بەردەوامە و هەسەدە هەوڵی چوونە ناو زیندانەکە دەدات. 

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشی کردە سەر گرتووخانەی غوێرانی سنوری پارێزگای حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆیەوە بەشێک لە دانیشتوانی سنوری زیندانه‌كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.


AM:10:17:23/01/2022