كه‌شناسی: له‌ پارێزگای هەولێر و دهۆک كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت

به‌‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سبەی لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر نمە باران بە تێكەڵی لەگەڵ بەفر بارین دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی چەند كاتژمێرێك كەشێكی نا جێگیر لە ماوەیەكی كورت خاییەن لە سنووری پارێزگای دهۆك و بەشێك لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە لە ئێوارەدا.


AM:11:20:23/01/2022