بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فهرمانبهران و مووچەخۆران دەستپێبکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فهرمانبهرانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی هەرێمیش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، هیچ بڕیارێك بۆ گۆڕینی شێوازی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران نییە و بڕیارە وەکو مانگەکانی پێشوو بەبێ لێبرین دابەشبکرێت.
حکومەتی هەرێم بە بیانووی نەگەیشتنی پارەکەی بەغداد و پشووی سەری ساڵی نوێووە، مووچەی مانگی (١٢) ساڵی ڕابردووی زۆر بە خاوی دابەشكرد بە جۆرێك زیاتر لە (٢٠) ڕۆژی خایاند، ئەوەش نیگەرانی فەرمانبەرانی لێکەوتەوە.