سەرۆکی حکومەتی هەرێم لهگهڵ وهزیرانی پێشمهرگه و ناوخۆ كۆبووهوه و نیگەرانی خۆی لە زیادبوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی.
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل و ناوخۆ ڕێبەر ئەحمەد، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاوتوێ کرد.
سەرۆکی حکومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سوریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.
مهسرور بارزانی راشیگهیاند" پێویستە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش".