بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی قەزای پێنجوێن شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕێگای ملەکەوە کە پێنجوێن بە شارەزوور و سلێمانییەوە دەبەستێتەوە دادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پێنجوێن ڕایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران دەکەین لە کاتژمێر (١:٠٠)ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ڕێگای ملەکەوە دادەخرێت بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان".
ڕوونیشیکردەوە، کە هۆکاری داخستنی ڕێگاکە بۆ پاککرنەوە و فراوان کردنی ڕێگاکە دەگەڕێتەوە و داواشی لە شۆفێران کرد بە هیچ شێوەیەك ئەو ڕێگایە بەکارنەهێنن.