وەزارەتی دارایی هەرێم لە نوسراوێکدا بڕیاری دا بە کردنەوەى بنكهی گومركی (تیلهكۆ) له سنوری ئیدارهی گهرمیان.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژۆی ئاوات جهناب نوری، وهزیری دارایی و ئابووری لەسەرە هاتووه" پاڵپشت بە ماددەی پێنج لە یاسایی گومرگی ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ی هەموارکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیار درا بە دامەزراندنی (بنکەی گومرگی تیلەکۆ) لە مەرزی تیلەکۆ بۆ ئەنجام دانی هەڵسوکەوتی گومرگی و پێویست بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی".
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە" دەسەڵاتەکانی بنکەکە بەپێی ماددەکانی (٦ و ٧) بە لەبەرچاوگرتنی بەندەکانی ماددەی (٦٣)ی یاسایی گومرگی دیاری دەکرێت".
دارایی هەرێم ڕوونیشیکردەوە، بنکەکە لە ڕووی ئیداریی و دارییەوە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سنووری ئیدارەی گەرمیانەوە.
دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم بەم شێوەیەیە: