لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی نەبونی خزمەت گوزارییە
سەرەتاییەکانی ، ئاو، غاز و کەمیی کارەبا و نەوته‌وه لەبەردەم قایمقامیەتی شارەکە
خۆپیشاندان یان ئه‌نجامدا و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش دەڵێت "به پەیوەندی بە پارێزگاری
سلێمانییەوە دەکەن و کێشەکان ده‌گه‌یه‌نن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٣ی کانوونی دووەم، دانیشتوانی
قەزای چەمچەماڵ بەهۆی نەبونی، ئاو، غاز و کەمیی کارەبا و نەوته‌وه له به‌رده‌م
قایمقامیەتی شارەکە خۆپیشاندان یان ئه‌نجامدا
و رایانگه‌یاند، "نزیكه‌ی ١٠ رۆژه زۆرینه‌ی خزمه‌تگوزاریه سه‌رتاییه‌كانیان
نیه و ماوه‌ی ٤٨ کاتژمێر مۆڵەت دەدەنە قائیمقام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان یان".
رەمک رەمەزانی، قائیمقامی چەمچەماڵ بە
خۆپیشاندەرانی ڕاگەیاند، "له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران كۆده‌بێته‌وه و كێشه‌كانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن و پاشان ده‌یگه‌یه‌ننه پارێزگاری سلێمانی".