دڵنیا ڕەزازی، گۆرانیبێژی دیاری کورد، چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە.
دڵنیا ڕەزازی لەواڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن.
دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی ٢٠٠٦ ئەلبوومە تەواو نەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاو كردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەورووپا ساز کردووە، نزیکەی دوو ساڵیشە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.