لەبارەی دەوامی سبەینێ پارێزگاری سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٣ی کانوونی دووەم،  هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە  لە سبەینێ دووشەممەوە  دەوامی ئاسای دەست پێدەکاتەوە و  تەواوی دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، لە کاری رۆژانەی خۆیاندا بەردەوام دەبن.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی بەم شێوەیە هاتووە:

هاووڵاتیانی بەڕێز..

دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا: بەردەوام دەبن، لە سبەینێ دووشەممە ٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ وە، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ دەوام ئاسایی دەبێتەوە، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرۆکی هەموو یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، لە هەر دۆخێکی لەناکاوو نائاسایی و نەخوازراودا؛ بڕیاری پێویست تایبەت بە سنوری کارگێڕیی ئیدارەکانیان بدەن.

 

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر

پارێزگاری سلێمانی

٢٠٢٢/١/٢٣



PM:03:56:23/01/2022