ڤیدیۆ: لە خولەکی ٩٢ ریاڵ مەدرید خاڵێکی قورسی بە دەستهێنا

ڤیدیۆ: لە خولەکی ٩٢ ریاڵ مەدرید خاڵێکی قورسی بە دەستهێنا

لە یارییەکانی هەفتەی ٢٢ی لالیگا، یانەی ریاڵ مەدرید دوو خاڵی بە نرخی لە یاریگای خۆی لە دەستداو ٢-٢ دژی یانەی ئیلچی یەکسانبوو.
ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی ئیلچی کردوو سەرەتا لە خولەکەکانی ٤٢ و ٧٦ ئیلچی دوو گۆڵیان کردوو پێشتریش بنزیمە لە خولەکی ٣٣ لێدانی سزای لە دەستدابوو.
دواتر ریاڵ مەدرید گەڕایەوە بۆ کەشی یاریەکەو توانیان لە خولەکانی ٩٢ و ٨٢ لە لایەن مۆدریچ و میلیتاو دوو گۆڵ بکەن و ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە.
بەم یەکسانبوونە خاڵەکانی یانەی شاهانە بووە ٥٠ خاڵ و پێشەنگی لالیگای داگیرکردووە.
بۆ یاری داهاتوو ریاڵ مەدرید بنزیمەو ڤینسیۆسی لە دەستدا، ئەمەش پاش ئەوەی بنزیمە تووشی پێکان هاتوو ڤینیۆسیش کارتی پێنجەمی وەرگرت، بەمەش ئامادەی یاری گرانادا نابن.

?wmode=transparent" wmode="Opaque" frameborder="0" allowfullscreen>



PM:08:21:23/01/2022