لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوەوەو رایگەیاند" پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕه‌وانه و له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌نگاویناوه و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی واژۆ كردووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شكردووه".
لە راگەیاندنەکەی سەرکردایەتی یەکێتیدا هاتووە " ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی كه ده‌گوترا پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نها كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدی یه‌كێتی هه‌بوو و ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆر به‌و كاندیده بكرایا پارتیش كاندیدی خۆی ده‌كشانده‌وه دووربوون له راستییه‌وه، ده‌ریشكه‌وت ئه‌مه ته‌نیا بۆ چاوبه‌سته‌كی بووه و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماره".
دەقی راگەیاندنی سەرکردایەتی یەکێتی:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٢٣/١/٢٠٢٢ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌شاری سلێمانی، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست. كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌چوو، تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی عێراق و ئیستیحقاقه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كرد و پێی وابوو كه پارتی دیموكراتی كوردستان تاكڕه‌وانه و له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی یه‌كڕیزی گه‌لی كورد و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌نگاویناوه و رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی واژۆ كردووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌شكردووه.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڤاڵ بافڵ به ووردی رووناكی خسته‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ئێستا و جه‌ختیكرده‌وه كه ماده‌م لایه‌نی دیكه، دوور له پرینسیپی ته‌وافق كاندیدی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، یه‌كێتیش مافی خۆیه‌تی كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به ئیستیحقاقی كورد و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بزانێت، بۆیه داكۆكی له مافی خۆی ده‌كات و سازشی له‌سه‌ر ناكات.
هه‌روه‌ها ئه‌و قسه‌وباسانه‌ی كه ده‌گوترا پارتی دیموكراتی كوردستان ته‌نها كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كاندیدی یه‌كێتی هه‌بوو و ئه‌گه‌ر ئاڵوگۆر به‌و كاندیده بكرایا پارتیش كاندیدی خۆی ده‌كشانده‌وه دووربوون له راستییه‌وه، ده‌ریشكه‌وت ئه‌مه ته‌نیا بۆ چاوبه‌سته‌كی بووه و ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆماره، دوور له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه كوردستانییه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی تری عێراق.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌قووڵی بژارده‌كانی به‌رده‌م یه‌كێتی بۆ خاڵه گرنگه‌كانی به‌رنامه‌ی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ كرد و جه‌ختیكرده‌وه كه له‌م قۆناغه‌دا پێویسته داكۆكی ته‌واو له‌م ئیستیحقاقه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بكرێت و بپارێزرێت. له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بڕیاریدا كه پشتگیری ته‌واو بكات بۆ سه‌رخستنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ ئه‌و پۆسته، كه هه‌ڤاڵ دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح-ه.
هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كده‌ستی یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كانی داهاتوو