ڤیدیۆیەکی شەڕی هەسەدە دژی چەکدارانی داعش لە بەندیخانەی غویران لە حەسەکە

شەڕی گەمارۆدانی داعش لە بەندیخانەی غویران لە حەسەکە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بۆ چوارەم بەردەوامە، ڤیدیۆیەکی نوێی ئەو شەڕە بڵاوکرایەوە.

هەر ئەمرۆ راگەیاندرا کە زیاتر لە ١٥٠ چەکداری داعش لەو شەڕەدا کوژراوە، هەروەها بەسەدانیان لێدەستگیکراوەتەوە، هاوکات هێزەکانی سوریای دیموکرات تا ئێستا ٢٧ قوربانیان هەیە.

هەر ئەمشەو بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ ماوەی یەک هەفتە قەدەغەی هاتوچۆی لە حەسەکەو دەوربەری راگەیاند، ئامانجیش لێی دەستگیرکردنەوەی هەڵهاتووانی داعشە.

هەر ئەمرۆ هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی دژی داعش راگەیاندنێکی بلاوکردەوە کە تیایدا هاتووە" هەوڵەکانى داعش بۆ بردنە دەرەوەى ئەندامانى لە بەندیخانەى غوێران هیچ مەترسییەک لەسەر عێراق و ناوچەکە دروستناکات."

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى هۆشداریشدا دەدات لە "ئەگەر ئەنجامدانى هێرشى هاوشێوە بۆ سەر ئەو بەندیخانانەى ئەندامانى داعشیان تیایە لە عێراقیش."

ئەوەش خراوەتەڕوو "هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی لەکاتى رووداوەکەدا ئۆپراسیۆنى چاودێرى بەڕێوەبردووە، زنجیرەیەک بۆردمانى لە ماوەى ئەو چەند رۆژەى پرۆسەکەدا ئەنجامداوە و بەوردى تیرۆستانى داعشى کردووەتە ئامانج کە هێرشیان دەکردە سەر هێزەکانى سوریاى دیموکرات."

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى باسی ئەوەش دەکات "هەموو ئەو داعشانەى چەکی ناو بەندیخانەکەیان هەڵگرت و پاسەوانەکانى بەندیخانەکەیان کوشت بەهێرشى ئاسمانى کرانە ئامانج و کوژران."



 

PM:09:34:23/01/2022