پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند " سبەی کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمانگەکان دوادەخرێت".
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سبەی دووشەممە کاتی دەوامی دامەزراوەکانی حکوومەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە کاتژمێر(٩:٣٠) دەستپێدەکات".
هەروەها هاتووشە کە هۆکاری بڕیارەکە دەگڕێتەوە بۆ هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و درووستبوونی شەختە لە بەیانیاندا بۆ سەلامەتی فەرمانبەر و کارمەندانی فەرمانگە حکوومییەکان.