شەپۆلێکی نوێی بەفربارین لە دوو کاتی جیاوازدا راگەیەندرا

هێشتا سەرمای شەپۆلی بەفربارینی سیبری کۆتایی نەهاتووە لە دوو کاتی جیاوازدا شەپۆلێکی بەفربارینی نوێ لەم هەفتەیدا روو لە باشووری کوردستان دەکات.

ماڵپەڕی ئەکوا ویزەر پێشبینی دەکات ئەمشەو سبەینێ دوو شەممە بەفر لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر ببارێت.

ئەو ماڵپەڕە پێشبینیش دەکات کە رۆژی ٢٧ ی کانوونی دووەم لە سلێمانی لە بەرزاییەکان بەفر ببارێت و لەناو شاریش بارانێکی زۆر ببارێت.

دەربارەی مانگی شوبات ئەو ماڵپەڕە پێشبینی دەکات کە ئەو مانگە چەندانجار باران و بەفری تێدا ببارێت.




PM:11:07:23/01/2022