نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرز بوونەوە

ئەمڕۆ دوو شەممە  نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا نرخەکانیان بەردەوامە لە بەرز بوونەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٨٧  دۆلارو ٦٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٧ دۆلارو ٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٥  دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕەدا بە ٨٥ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

ساڵی ڕابردوو نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برنت و خاوی ئەمەریکی بەرزوو نزمی زۆری بە خۆوە بینی، بەڵام بەو پێیەی ساڵی پێدانی ڤاکسین بوو، کە بووە مایەی ئاسایی بوونەوەی دۆخی ئابوری جیهانی نرخی نەوت بە بەرزی مایەوە



AM:09:27:24/01/2022