بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر بە
دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی هیچ
گۆڕان کارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و نرخەکەی جێگیر ماوەتەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە
بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە،
دوێنێش بە هەمان نرخ بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار و ٣٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزارو ٩٠٠
دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار
و ٣٤٥ دینارە.
- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠٠ هەزار دینارە.