بەڕێوەبەرایەتی
کارەبای سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد، کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٤ی
کانوونی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند
" بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژانە لەناو شاری
سلێمـانی پێنج تا شەش کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی بەشێوەی پچڕپچڕ بە هاوڵاتییان
دراوە، لە قەزای پێنجوێنیش لە رۆژێکدا ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دراوە، هەروەها
دواى هەوڵەکان و پەیوەندیکردن بەلایەنە پەیوەندارەکان بڕى مێگاوتى پێویستیان له
پێدراوی هه‌ریم بۆ زیادكراوه و كیشه‌كه چاره‌سه‌ر بووە ".
دەقی ڕوون کردنەوەکەی
کارەبای سلێمانی
دوای ئەو شەپۆلە بەفربارین
و سەرمایەى کە هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە و قەزاى پێنجوێن نزمترین پلەى تۆمارکردوە،
بەڵام بەهەمان شێوەیە شار‌و شارۆچکەکانى دیکەى سەر بەپارێزگاى سلێمانیش هەمان کێشەى
سەرمایان بۆ دروستبووه، لەچەند رۆژى رابردوودا له‌ناوشارى سلیمانى به‌هۆى ئه‌و
بارودۆخه‌وه( ٥ بۆ ٦ کاتژمێر) کارەباى نیشتمانى بە پچڕ پچڕ دراوه به‌هاووڵاتیان،
له‌کاتێکدا قەزاى پێنجوێن (٢٤) کاتژمێر کارەبایان هەبووه به به‌رده‌وامى له‌هه‌موو
وه‌رزه‌كانى ساڵى رابردوودا، دواى بڕانى کارەباى ئێران له پێنجوێن بڕیار بوو بەکارهێنانى
کارەبایان کۆنترۆڵ بکەن، بەئاگادارى ئیداره‌ى قەزاکە بڕیار بوو لە (٣٠) مێگاوات تێپەڕنەکات
، کە(٥ مێگاواتى لە پشکى کارەباى هەرێم) و ٢٥ مێگاواتیش لە پشکى کارەباى سلێمانى،
بەوەش ٢٤ کاتژمێر کارەبایان هەبووە، بەڵام ئیستا سەرجەم فیدەرەکانى قەزاکە ئۆڤەرلۆدن
و بەهۆى قورسى توانایان دەکەون، وه ئیستا لایان داوه له‌و بره‌و ٣٦ میگاوات به‌كاردێنن،
ئەوەش بەهۆى ئەوەى پێشتر هاوبەشەکان جۆزەیان هەبووە و ئێستا زۆربه‌ى لابراوه‌و کارەبایان
فولکردوە، به‌م هۆیه‌وه کێشەى زۆر بۆ فیدەرەکان دروست بووه.
ئەمە لەکاتێکدا ناوچەکانى
دیکەى پاریزگای سلیمانى کە ئەوانیش بێ سوتەمەنین و له‌هه‌مان كه‌ش و هه‌وادا بى
كاره‌بان.
ئه‌م چه‌ند رۆژه به‌هۆى
زۆر به‌كارهینان له‌شارى پێنجوێن رۆژانه ٤ كاژیر ده‌برین واته ٢٠ كاژیر کاره‌بایان
هه‌یه . بۆیە دەبێت هاوڵاتیان پێنجوێنیش لە بارودۆخەکە تێبگەن و هاوشارییەکانى خۆیان
ببینن، ئەو چەند کاتژمێرەى کە براوه کاتی بووه .
وه ئه‌و بره میگاواتهى
ده‌مینیته‌وه پاش نه‌خۆشخانه‌و پرۆژه‌كانى ئاو ته‌نها ٦٠٠ میگاواته بۆ هه‌موو
پاریزگای سلێمانی و هه‌ڵەبجه و ئیداره‌ى راپه‌رین . كه نزیكه‌ى ٦٧٠ههزار هاوبه‌شه
له‌كاتیكدا شارى پینجوین ١٦ هه‌زار هاوبه‌شه .
هەروەها دەبێت هەموو
لایەک ئەوە بزانن ئێمە وەک وەزارەتى کارەبا بەرپرس نین لە گەرمکردنى ماڵەکان و دابینکردنى
سوتەمەنى بۆ هاووڵاتیان، به‌ڵكو لایه‌نێكى دیكه‌ى حكومه‌ته كه وەزارەتى سامانە
سروشتییەکانە و بەرپرسە لە دابینکردنى نەوت و غاز بۆ هاوڵاتیان بەگشتى و ناوچەى پێنجوێن و هاوشێوەکانى کە زۆر
ساردن.
دواى هەوڵەکان و پەیوەندى
بەلایەنە پەیوەندارەکانى سەرۆخۆمان به‌سوپاسه‌وه بڕى مێگاوتى پێویستیان له پێدراوی
هه‌رێم بۆ زیادكراوه و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بوو.
لەگەڵ رێزدا…..