وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت" لە مانگى داهاتووهوه پێویستە هاوڵاتییان لە کاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێبێت".
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە بڕیارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەى باڵاى ڕووبەڕووبوونەوەى کۆرۆنا، چەند بڕیارێک بۆ پاراستنی سەلامەتیى گیانی ھاوڵاتییان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرا، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت کە خۆیان ڤاكسینكردووه، پێویستە تا ڕۆژى پێنجشەمە ڕێکكەوتى (٢٧/١/٢٠٢٢) وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى ڤاکسین بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتیى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت خۆیان ڤاكسیننهكردووه، بەبێ تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبووبێت، ڕێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بە نەهاتوو هەژماردەکرێت، لە ڕۆژى دەرچوونى ئەم نووسراوەوە.
له بڕیارێكى دیكهدا هاتووه" لە دواى ڕێکەوتى (١/٢/٢٠٢٢) بەدواوە هیچ کەسێک ڕێگەى پێنادرێت سەردانى وەزارەتەکە بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (٤٨) سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبووبێت".