کەرکوک.. تەقینەوەیەک کوژراو برینداری لێکەوتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێكی چێنراو لە پارێزگای كەركوك بە كاروانێكی سوپای عێراقدا تەقییەوە کە بەهۆیەوە چوار چەکدار بوونە قوربانی. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، لە ناوچەی وادی شای لە پارێزگای كەركوك، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی سوپای عیراقدا تەقییەوە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار سەرباز کوژراون و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون، هاوکات بۆمبەكەش پاشماوەی چەكدارانی داعش بووە.


PM:02:07:24/01/2022