ئارنۆڵد تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت


ئەکتەری بەناوبانگی هۆلیدو جیهانی، ئارنۆڵد شوارزنێگەر لە ولایەتی لۆس ئەنجلۆسی وڵاتی ئەمەریکا تووشی رووداوکی هاتوچۆ بوو.

مالپەڕی "بی بی سی" بڵاویکردەوە کە پۆلیسی ولایەتی لۆس ئەنجلۆس لە لێدوانێدا دەڵێت" ئەم رووداوە دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینیدا روویداوە و ژنێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدا ئازاری پێگەیشتووە.

وتەبێژی پێشووی پارێزگاری ولایەتی کالیفۆرنیا بە لۆس ئەنجلۆسی راگەیاند "ئەکتەرەکە لەکاتی رووداوەکەدا ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری SUV لێخوڕیەوە، بەڵام هیچ ئازارێکی پێنەگەیشتووە".

راپۆرتە پۆلیسییەکان کە ماڵپەڕی CBS Los Angeles بڵاویکردۆتەوە دەڵیت "ئارنۆڵد نزیکی ناوچەی (بۆڵیڤارد و ئالێنفۆرد) بینراوە لەکاتی یوتێرنکردنەوەدا پێکدادان درووست بووە و خۆی داوە بە ئۆتۆمبێلێکی سووردا و پاشان خۆی داوە بە دووانی دیکەشدا.




PM:11:09:24/01/2022