پزیشکێکی ناوداری سلێمانی کۆچی دوایی دەکات


بەڕێوەبەری تەندروستی فڕۆکەخانەی سلێمانی د. رەنج ئەنوەر بە کۆرۆنا گیان لە دەستدەدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا جگە لەسەر خۆشی لە کەسوکار و هاوڕێکانی دەشڵێت" ئەم کۆچە ناوادەیەی دکتۆر ھەمووانی لە ناخەوە دڵگران و خەمبار ‏کرد، بەناوی بەڕێوەبەری گشتی  و پزیشکان و کارمەندانی بەڕیوەبەرایەتمان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی خۆمان و خانەوادەی بەڕێزیان دەکەین داواکارین لە خوای پەروەردگار ڕۆحی ( دکتۆر ڕەنج )بە ‏بەهەشتی بەرینی شاد بکات".

د. رەنج ئەنوەر کە کۆچکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاندووە، کارمەندانی فڕۆکەخانەو هاوڕێ پزیشکەکانی و هەموو ئەوانەی کاریان کەوتۆتە لای ئەو، بەداخەوەن بۆی کە خزمەتێکی زۆری گەشتیاران و هەر هاوڵاتییەکی کە ئیشی کەوتبێتە لای بە دڵسۆزانەو مرۆڤ دۆستانە کردووە.



AM:09:33:26/01/2022