تەرمی هەشت کۆچبەری ئافرەت و پیاوێک دەهێنرێنەوە کوردستان


دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای دەکات لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٩ ی کانوونی دووەم تەرمی هەشت کۆچبەری ئافرەت و پیاوێک  کە لە دەریای ئیجە ٢٣ ی کانوونی یەکەم خنکاون دەهێنرێنەوە هەرێمی کوردستان. 

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەو نۆ کۆچبەرە کە سەرجەمیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن و هەشت کۆچبەریان لە ڕەگەزی مێ و یەک کۆچبەریش لە ڕەگەزی نێر".

سەرۆکی دەزگای لوتکە دەشڵێت" هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەم کۆچبەرانە لە ئەنجامی ژێر ئاوکەوتنی یەختێک لە ڕێکەوتی ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ لە دەریای ئیجە نزیک دوورگەی ئاتیکیپیرای یۆنان بووە کە ٥٧ کۆچبەر ڕزگار بووی ڕووداوەکە بوون و ئەم هەشت ئافرەت و پیاوێکی تیا خنکاوە.

لەلایەکی ترەوە، حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاکە لە یۆنان دەڵێت، وابڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانییەکان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و لەئێوارەی ٢٩ی کانونی دووەم بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە، تەرمی پێنج قوربانیەکەی تر لە گەشتی دووەمدا بەڕێدەکرێن و ئێوارەی ١ ی شوبات دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.  



AM:09:51:26/01/2022