کەشناسی: بەفر لە سەنتەری سێ پارێزگای باشوور دەبارێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی پێشبینی دەکات لە سبەی ئێوارەو شەودا بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ببارێت.

لە راگەیاندنێکدا کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەم شەو چوارشەممە لە کاتەکانی درەنگدا کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست کار دەکاتە سەر ناوچەکە، لەگەڵ بارستە هەواییەکی سارد".

کەشناسی دەشڵێت" سبەی پێنج شەممە پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات بەفر و باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەبارێت. لە دوای نیوەڕۆ رۆژی هەینی کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت.




AM:11:22:26/01/2022