زانیاری نوێ لەسەر دەرماڵەی خوێندن

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئامادەکارییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەواوبووە.

پێشڕەو حەمەجان، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی کانوونی یەکەم ڕایگەیاند " ئامادەکارییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی بۆ دەرماڵەی خوێندکاران تەواوبووە، ئەو دوو وەزارەتە وتوویانە کە تەنھا رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوە بۆ ئەوەی بریاری شێوازی دابەشکردنی پارەکە بدات بۆ دەرماڵە و بەشە ناوخۆییەکان."

ئەوەشی وتووە "بە سێ شێواز دەرماڵەکە دابەش دەکرێت کە بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشە ناوخۆییان وەرگرتووە و ئەوانەی بەشە ناوخۆییان وەرنەگرتووە و خوێندکارانی ناوشارەکان، هەروەها باسی لەوەشکردووە، چاوەڕوانین لە ماوەی داھاتوودا دەرماڵەی مانگی یەک بگاتە دەستمان و دابەشی بکەین."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ساڵی پار خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد دژی بڕینی دەرماڵەی خوێندکاران و خۆپیشاندانەکان ماوەی چەند هەفتەیەک بەردەوام بوو تا حکومەتی هەرێم بڕیاری دابەشکردنی دەرماڵەی بۆ سەرجەم خوێندکاران دەرکرد.



PM:01:52:26/01/2022