" یەکێتی بێ ئاگابووە لەو رێکەوتنانەی پارتی و هێزە عێراقییەکان کە لەمانگی ئابەوە سەرەتاکەیان داڕشتووە "

هێزە عێراقییەکان لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ وە رێککەوتنی سەدرو بەشێک لەلایەنە شیعەکان و سونەکان و بارزانی ئەنجام دراوە، بەبێ ئەوەی یەکێتی بە درێژایی ئەو چەند مانگە ئاگایان لە هیچ زانیاریەکی رێککەوتنی هێزە عێڕاقییەکان لەگەڵ پارتی هەبێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دوێنێ سێ شەممە مەوقتەدا سەدر ئاشکریکرد، لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢١ سەرەتایەکی هاوپەیمانێتەییەک لەنێوان سەدر و حەکیم و هادی عامری و حەیدەر عەبادی و بارزانی لە ئارادابووە، بەلآم یەکێتی بە سەرجەم نوێنەرەکانییەوە لە حکومەتی فیدراڵی عێراق و نوێنەرایەتییە حیزبیەکانیان لە بەغدا بێ ئاگابوون لەو رێککەوتنە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە کە لەچەند بڕگەیەک پێکهاتووەو رێککەوتی ٢٥ و ٢٦ ی ئابی ٢٠٢١ ی لەسەرە و هەریەک لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەو هادی ئەلعامری سەرۆکی فەتح و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسرو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی هاوپەیمانی پێشکەوتن و، لە خواریشەوە واژوو و کۆمێتی موقتەدا سەدری سەرۆکی رەوتی سەدری لەسەرەو، سەدر لە خوارەوە کۆمێنتێکی نووسیووە کە تیایدا هاتووە" ئەم بەڵگەنامەیە قۆناغی یەکەمی ئیسلاحی سیاسیەو قۆناغی یەکەمەو هەنگاوی تری بە دوادادێت، ئەم رێککەوتنە کاتێکی دیاریکراوی بۆ دانراوە".

لە مانگی ئابەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە قورسایی خۆی لەبەغدا و لەو پەیوەندییە باشەی لەگەڵ پارتی لەسەر ئاستی هەرێم هەیەتی، بێ ئاگابووە لەو رێککەوتنەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پارتی.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرەبەیانی رۆژی ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ کە بۆ دوانیوەڕۆکەی پەرلەمان کۆبووەوە، وەفدی پارتی کە لەگەڵ وەفدی یەکێتی بە هاوبەشی لە بەغدا بوون و بەرنامەی هاوبەشیان هەبوو بۆ بەشداری کورد لە حکومەتی فیدراڵ، لەو دەمەدا کە چەند کاتێژمێرێکی مابوو بۆ ئەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمان، وەفدی پارتی رێککەوتنێکی خۆیان لەگەڵ سەدر و حەلبوسی بۆ یەکێتی ئاشکرا دەکەن و، داوایان لێدەکەن بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیە بکەن، ئەوە بووە یەکێتی نەچووە کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەو هاوپەیمانێتیەوە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " ئێستا لەنێو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی دا ناڕەزایەتی و نیگەرانییەکی زۆر هەیە، کە چۆن بەرپرسانی یەکێتی لەبەغداو نوێنەرانی ئەو حیزبە لە بەغدا و لە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ پارتی و لایەنە عێڕاقییەکان، بێ ئاگابوون لەو رێککەوتنانەی کە پارتی چەند مانگێکە لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان واژووی لەسەر کردووە.



  
 

PM:02:54:26/01/2022