بەهۆی پابەند نە بوون بەڕێنماییە
تەندروستییەکان، هەروەها، بوونی بڕێكی زۆر
پاشەڕۆی مشك و پشیلە لە شوێنی ئامادەكردنی خواردندا ڕێستۆرانتێك لە سلێمانی داخرا.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٦ی کانوونی دووەم، قائیمقامیەتی
سلێمانی، لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و رێنوێنییەكانی
كاركردن بەگشتی و تەندروستی و ڤێتێرنەری بەتایبەتی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی
سلێمانی ریستۆرانتی تین تین لەشەقامی سالم داخست.
وتیشی "لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە
رێستۆرانتی (تین تین) بڕێكی زۆر پاشەڕۆی قرتێنەرەكان ( مشك) و پشیلە لە شوێنی
ئامادەكردنی خواردنەكەیدایە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەكەشی
رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە."