مەكتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدهگهیهنێت" ڕۆژی ٥ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر كۆنگرەی (١٢)ی بزوتنهوهی ئیسلامی كوردستان دەبەسترێت".
مەكتەبی ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كه وێنهیهكی دهست ماڵپەڕی (سپی) كهوتوه ئاماژهی بهوه كردووه" ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی شورای بزووتنەوەی ئیسلامی بە سەرپەرشتی عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە شاری سلێمانی كۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجوومەنی شورا دوا بڕیار و ڕاسپاردەكانی تاوتوێ كرد لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە و ئامادەكارییەكانی گرێدانی كۆنگرەی (١٢)، كە بڕیار وایە لە ڕۆژی ٥ی مانگی داهاتوو لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت".
ههروهها ئهوهش خراوهتهروو، لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرە تەواوی كارە هونەری و یاساییەكانیان تەواو كردوە پشتیوان بەخوا و هەیمەت و دەستوو بازو و دڵسۆزی ئەندامانی كۆنگرەی (١٢) و پشتیوانی سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆنگرەیەكی سەركەوتوو ئەنجام دەدەین و ئەم كۆنگرەیە دەكەینە بنەمای بەخۆداچوونەوە و پلان و ستراتیژێكی تازە لەكار و خەبات و پڕۆژەی ئیسلامیانەی باسك لە كوردستان و ناوچـەكە.