نرخی نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

کەمێک پێش ئێستا نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهانی نەوتدا گۆڕانکاری بەرچاویان بەسەردا هات و بەهاکەیان زیاتر ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد. 

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا بەهای یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٩ دۆلارو ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕیشدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٨٧ دۆلارو ١٨ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٧ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٥ دۆلار و ٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جگە لەوەی پەیوەندی بە سیاسەتی رێکخراوی ئۆپێک پڵەسەوە هەیە، کە تەنها رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە شوباتدا زیاد دەکات بۆ بازاڕی نەوت، هاوکات پەیوەندی بەمەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئۆکرانیەوە هەیە، جگە لە هەندێک ئاماژەی بۆزەتیف لەبارەی زاڵبوون بەسەر پەتای کۆرۆنادا.


PM:07:01:26/01/2022