قوباد تاڵەبانی
ڕایگەیاند "پێویستە كاركردن بە یاسای كاری رۆژنامەگەری و ھەمواركردنەوەی
بەجۆرێك بێت لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ میدیادا بگونجێت، هەوەها پێویستە باڵانسی جێندەری لەكەناڵەكانی راگەیاندن رابگیرێت"
".
ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٦ی
کانونی دووەم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان کۆبووەوە و باسی لەوەکرد، پێویستە كاركردن بە یاسای كاری
رۆژنامەگەری و ھەمواركردنەوەی بەجۆرێك بێت لەگەڵ ئەم سەردەمەی دیجیتاڵ
میدیادا بگونجێت، هەروەها وتیشی پێویستە باڵانسی جێندەری لەكەناڵەكانی راگەیاندن
رابگیرێت و مافی ژنان و كچانی میدیاكاریش لەھەر ھەڕەشە و توندوتیژییەك بپارێزرێت".
قوباد تاڵەبانی بە سەندیکای
رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند لەداھاتوودا كۆنگرەی سەندیكاکە ببەستن و پاڵپشتی خۆشی
بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی.