ڤیدیۆ.. دوو چەکداری داعش لە سلێمانى دەستگیرکران

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو چەکداری داعشی لە نێو شاری سلێمانی راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە بەرواری ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەناو شاری سلێمانی توانیان دوو "تیرۆریستی" سەر بە ڕێکخراوی داعش دەستگیر بکەن.

هاوکات ئاسایشی سلێمانی ڤیدیۆی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنی ئەو دوو داعشەی بڵاوكردەوە: 


PM:07:41:26/01/2022