ئەمڕۆ چوارشەممە، جەلال ئیبراهیم حەسەن، ناسراو بە جەلالی عەینەک، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
لەمبارەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و کەسوکاری دەکات و دەڵێت" بەداخەوە کۆچى دوایى جەلال ئیبراهیم حەسەن ناسراو بە (جەلال عەینەک) تێکۆشەرى دێرین و ئەندامى جڤاتى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان رادەگەیەنین".
ئەوەشی خستەڕوو، خوالێخۆشبوو، وەک پێشمەرگە و تێکۆشەرێکى دێرین رۆڵى هەبووە لە خەباتى رزگارى گەلى کورد و وەک کەسایەتییەکى خاوەن سەنگ و ئەزموونیش رۆڵێکى کاریگەرى بینیووە بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەکانى بزوتنەوەى گۆڕان.