وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ئامادەکرد و بەپێی خشتەی دابەشکردنی مووچەی دارایی هەرێم بێت بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە بەبێ لێبڕین دابەشبکرێت:
- ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی (وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم) دابەشدەکرێت.
- ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ مووچەی (وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان زیندانیانی سیاسی هێزەکانی زێرەڤانی بەرگری و فریاکەوتن لیوای نەوت و غاز) دابەشدەکرێت.
- ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە ڕێکەوتی ١ و ٢ی شووباتی ٢٠٢٢ مووچەی (وەزارەتی پەروەردە) دابەشدەکرێت.
- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣ی شووباتی ٢٠٢٢ مووچەی (ئەنجومەنی ئاسایش) دابەشدەکرێت.
ڕۆژی سێشهممه ٢٥ی کانوونی دووەم مووچهی مانگ (١)ى ئهمساڵ، بە دابەشكردنی مووچهی وهزارهتی تهندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێكردەوە.