ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر رایدەگەیەنێت" جگه له هۆڵه‌كان، پرسه‌دانان له (كۆڵان - ماڵ - ژێرخێوه‌ت - باخچه و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی گشتی) به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت".
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە، دوای ئه‌وه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی سێشه‌ممه ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٢، پاڵپشت به بڕیار و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان بۆ بابه‌تی پرسه‌دانان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێری راسپارد و سه‌رنج و پیشنیاره‌كانیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بكه‌ن، تاوه‌كو بڕیار و رێنمایی نوێی له‌باره‌ی پرسه‌دانان ده‌ربكرێت، له‌ئێستادا به بڕیاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هۆڵه‌كانی پرسه‌دانان به رێنمایی و رێنوێنی تایبه‌ت كراوه‌ته‌وه.
باسی لەوەشکردووە، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و رێنمایی و رێنوێنیانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی، به‌هۆی ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی ته‌شه‌نه‌كردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) و بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ته‌ندروستیی گشتی و پارێزگاریكردن له گیانی هاوڵاتییان، جگه له هۆڵه‌كان، پرسه‌دانان له (كۆڵان، ماڵ، ژێرخێوه‌ت، باخچه و هه‌رشوێنێكی دیكه‌ی گشتیی) به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت، بنكه‌كانی پۆلیس، ئاسایش، شاره‌وانی و موختاری گه‌ڕه‌كه‌كان راسپێردراون چاودێری سنووره‌كانی خۆیان بكه‌ن و رێكاری پێویست له‌به‌رانبه‌ر هه‌ركه‌سێك بگرنه‌به‌ر كه سه‌رپێچی ده‌كات.
ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا داواشی له‌هاوڵاتییان كردووه، بۆ پارێزگاریكردن له گیانی خۆیان و ئازیزانیان پابه‌ندی ئه‌و بڕیارانه‌بن و جگه له هۆڵه‌كان كه له‌ئێستادا بۆ پرسه‌دانان كراوه‌ن له هیچ شوێنێكی تر پرسه دانه‌نرێت.