ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو چالاکوانی کورد دەستگیرکران

لە رۆژانی رابردوودا دوو ژنە چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکران. 

بەگوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی دووشەممەی ڕابردوو هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو چالاکی ژنیان بە ناوەکانی (سۆما شاپەری و مەهسا محەممەدی)، دەستگیر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆما شاپەری و مەهسا محەممەدی رۆژانە لەلایەن ئەم ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و شەوانە دەبرێنەوە بۆ بەندی قەرەنتینەی ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی سنە کە بە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناسراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستگیرکردنیان و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم دوو ژنە، لە بەر دەستدا نییە.


AM:08:57:27/01/2022