بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە و بەهاککەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای لیرەی تورکی ڕووی لە دابەزین کرد.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینارە، دوێنێ بەیانیش بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوە دەکرا.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزار دینارە.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٨ هەزار دینارە.
نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٠ هەزارو ٨٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١١ هەزار دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٣١٠ دینارە.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٠١ هەزار دینارە.