خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران گۆڕانکاری بەسەردا هات

هەرچەندە بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەنها مووچەی یەک شوێن دابەشبکرێت، بەڵام دارایی هەرێم خشتەکەی گۆڕیووە و بڕیارە مووچەی وەزارەتێکی دیکەش دابەشبکرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ پێنجشەممە مووچەی یەکەکانی (٧٠ و ٨٠)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت". 

تا ئێستا پارەکەی بەغداد بۆ ئەم مانگە ڕەوانەی هەرێم نەکراوە و پێشبینی دەكرێت وەك مانگی ڕابردوو پڕۆسەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بە خاوی بەرێوەبچێت.


AM:10:08:27/01/2022