به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم، بەگشتی ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكان هەور و باراناوی دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەكان باران و بەفر دەبارێت، پاش زیادبوونی كاریگەری ئەم شەپۆلە لە سەنتەری پارێزگاكانی هەڵەبجە، سلێمانی و دهۆك لە كاتەكانی ئێوارەدا بەفر دەبارێت.