سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگه‌رى لە پەرلەمانى کوردستان لە ڕێگەى دەستەی سەرۆکایەتى پەرلەمانەوە نوسراوێک ئاراستەى حکومەت دەکات و دەڵێت" پێویستە وه‌زیرانى دارایی و په‌روه‌رده ئامادەی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى په‌رله‌مان بن".
عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له په‌رله‌مانى كوردستان لە یاداشتێکدا کە ئاڕاستەی سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كردوه دەڵێت" مامۆستایانى وانه‌ببێژ توێژێكى زۆر زوڵم لێكراون و مافى خۆیانه وه‌ڵامى داواكاریان بدرێته‌وه، ئێمه له فراكسیۆن چه‌ندین پرسیارمان ئاراسته‌ى وه‌زیرى په‌روه‌رده و وه‌زیرى دارایی كردوە، هه‌روه‌ها به ژماره‌ى یاسایی ئه‌ندامان داواكراوه كه دانیشتنێكى په‌رله‌مان تایبه‌ت بكرێت به ئاماده‌بونى هه‌ردوو وه‌زیر سه‌باره‌ت به به‌هه‌میشه‌ییكردنى مامۆستایانى وانه‌بێژ".
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە فشار بكرێت لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار هه‌ستێت به هه‌میشه‌ییكردنیان به تایبه‌تى له ئێستادا بارى دارایی حكومه‌ت باشه و ئه‌وان بارگرانیه‌كى زۆر ناخه‌نه سه‌ر حكومه‌ت.
دەقی نوسراوەکە: