دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەیە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتووش مووچەی وەزارەتێك و بەڕێوەبەرایەتییەك دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ڕۆژی یەکشەممەی هەفتەی ئایندە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی (وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە) بەهەمان میكانیزمی مانگەکانی ڕابردوو بەبێ لێبڕین دابەشدەكرێت".
ئەمڕۆش مووچەی یەکەکانی (٧٠ و ٨٠)ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم دابەشکرا.