وەزارەتی خوێندنی باڵا (١٥) پۆستی نوێی بۆ زانكۆی دهۆك ڕاگەیاند

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان (١٥) پۆستی لە زانکۆی پۆلتكنیكی دهۆک ڕاگەیاند و دەڵێت" هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات".  

پۆستەکان:  

1) هارێكارێ سەرۆكی زانكۆیی بۆ كاروبارێن قوتابیان

2) هاریكارێ سەرۆكی زانكۆیێ بۆكاروبارێن زانستی وخواندنا بلند

3) هارێكارێ سەرۆكی زانكۆیی بۆ كاروبارێن كارگێڕی و دارایی

4) راگرێ كولیژا تەكنیكی ئەندازیاری

5) راگرێ كولیژا تەكنیكی كارگێڕی دهۆك

6) راگرێ كولیژا تەكنیكی ئاكرێ

7) راگری پەیمانگەها تەكنیكی ئاكرێ

8) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی بەردەرەش

9) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی دهۆك

10) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی شێخان

11) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی ئامێدی

12) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی زاخۆ

13) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی شەنگال

14) راگرێ پەیمانگەها تەكنیكی كارگێڕی دهۆك

15) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

ڕوونیشدەكاتەوە، مەرجەكان بۆ پۆستی هاریكارێ سەرۆك زانكۆ و ڕاگرێ كۆلیژ وبەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە:

1) هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت.

2) ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت.

3) خزمەتی زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

مەرجەكان بۆ پۆستی ڕاگرێ پەیمانگەها:

1) بڕوانامەی لە ماستەر كەمتر نەبێت بەپلەی مامۆستا.

2) خزمەتی زانكۆیی لە (١٠) ساڵ كەمتر نەبێت.

تێبینی:

1) ئەو بەڕێزەی داواكاری پێشكەش دەكات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەو پێشبردنی زانكۆ و كۆلیژ و پەیمانگە بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكەی وەردەگرێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشكەشكار دەڕەخسێنیت.

2) دواكات بۆ پێشكەشكردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە كۆتایی دەوامی ڕێكەوتی (٣/٢/٢٠٢٢) رۆژی پێنجشەمە دەبێت.

3) پێویستە لە پوختەی ڕاژەدا خزمەتی زانكۆیی بنوسرێت و پەسەندكراوی سەرۆكایەتی زانكۆ بێت.

4) هەر بەڕێزێك ئارەزوی هەیەو مەرجەكانی سەرەوەی تێدا بەدی دەكرێت دەتوانێ، لیستی هەموو توێژینەوە بڵاوكراوەكانی لە گۆڤاری زانستی مەحكەم لەگەڵ(c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەی خوارەوە پڕ بكاتەوە و ڕەوانی بكات.


PM:01:50:27/01/2022