لە ئوردون و ئیسرائیل بەفر دەبارێت

لە دوێنێوە چوار شەممە بەفربارین لە هەردوو ولآتی ئوردون و ئیسرائیل دەستی پێکردووەو زۆربەی شوێنەکانی هەردوو ولآتی گرتۆتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئەو دوو وڵاتە سەرەتا بەفربارین لەو دوو ولآتە لە شوێنانە دەستیپێکردووە کە ١٠٠٠ مەتر بەرزبووە لە رووی دەریاوە، دواتر نزمبووەوە بۆ ٨٠٠ مەتر.

ئەو شەپۆلە کە لە دەریای سپی ناوەڕاستەوە دەستیپێکرد پێشبینی دەکرێت ئەم ئێوارەیە بگاتە باشووری کوردستان و لە سەنتەری شاری دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەش بەفر ببارێت و لەناوچە شاخاویەکانی هەولێریش بەفر دەبارێت و لەناو شارەکە باران دەبارێت. 



PM:01:57:27/01/2022