وێنە.. مۆنیکا سەرباری هەڵکشانی تەمەنی شۆخی خۆی نمایش دەکات


مۆنیکا بیلۆتشی ئەستێرەی نواندنی ئیتالیا و جیهان سەرباری هەڵکشانی تەمەنی بە وێنەکانی جوانی خۆی نمایش دەکات.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر مۆنیکا بیلۆتشی لە نوێترین دەرکەوتنی سەرباری هەڵکشانی تەمەنی جوانی خۆی نمایش دەکات و بە باڵا و جەستە شۆخەکەیەوە گەنجانە دەردەکەوێت. 

مۆنیکا لە دایکبووی ساڵی ١٩٦٤ی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.

لە ساڵی ١٩٩١ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.

لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.



PM:03:01:27/01/2022