ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتی تاك ره‌وانه بڕیارده‌دات، كه بێگومان یه‌كێتیش ئه‌وه قبوڵناكات و كاتی ئه‌وه هاتووه به پارتی بوترێت ستۆپ.
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی به‌غدای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ماڵپەڕی حیزبەکەی راگەیاندووە" پارتی هه‌موو كات له‌ت كردنی ماڵی كوردی له هه‌رێم و به‌غدا به‌ئامانج گرتووه، ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی و هه‌ر ئه‌و حزبه‌ش بوو كه به‌هۆی رێژه‌یه‌كی زۆری بندیواری له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و یه‌كه‌كانی هه‌شتا له‌سه‌رده‌مێك كه نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بوو، نه‌یانهێشت مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق."
هەروەها دەشڵێت " مه‌سعود بارزانی به‌كاندیدكردنی هۆشیار زێباری خاڵی ده‌یه‌وێت، یه‌كه‌م.. تۆڵه له لایه‌نه عیراقییه‌كان بكاته‌وه، چونكه له‌ساڵی ٢٠١٦ دا6 دا كاندیده‌كه‌ی ئێستای پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له‌پۆسته‌كه‌ی كه وه‌زیری دارایی بوو له‌به‌ربوونی چه‌ندین دۆسییه‌ی گه‌نده‌ڵی نێدرایه‌وه بۆ هه‌ولێر، دووه‌م: ده‌یه‌وێت به لایه‌نه كوردستانییه‌كانیش بڵێت كه هه‌ر كارێك له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێت له‌به‌ژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی نه‌ك گه‌لی كوردستان ده‌یكات، كه بێگومان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌رگیز ئه‌وه قبوڵناكات و كاتی ئه‌وه هاتووه به‌پارتی بوترێت ستۆپ".
رابیحه حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كاندیده‌كه‌ی یه‌كێتی له‌لایه‌ن لایه‌نه سوونه و شیعه‌كانی عیراق بایه‌خی گرنگی هه‌یه و ده‌زانن كه هه‌موو كات پارتی بووه درزی خستوه‌ته ناو ماڵی عیراقه‌وه، بۆیه كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماردا ئه‌و لایه‌نانه كه نوێنه‌ریان له په‌رله‌مان هه‌یه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه‌پارتی و ئه‌وانیش جارێكی دیكه به‌پارتی بڵێن ستۆپ.