هاتوچۆی سلێمانی راگەیاندنێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە


 هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندنێکدا هاتوچۆ بۆ چەند شوێنێکی باکوری شارەکە قەدەغە دەکات و هۆشداری دەدات.


دەقی راگەیاندراوەکە:

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەش و هەوا ئەم رێگایە بەربەستکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش (لە دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە) کە لەبەر سەلامەتی شۆفێران و بەفربارین؛ گریمانەیهەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت .

سەرجەم شەقامەکانی ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبوونی شەقامەکان داوا لە شۆفێران دەکەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپارێزن.

هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت، لەکاتی پێویستدا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی سەنتەری هەماهەنگی هاوبەش/ پارێزگای سلێمانی، کۆنترۆڵی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی و فریاگوزاری تەندروستی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دیکە دەگرێتەوە و تاوەکو نیوەڕۆی سبەی هەینی بەردەوام دەبێت.



PM:06:16:27/01/2022