سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە


بڕیارە رۆژی شەممە سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پرسی كێشە ناوخۆییەكانیان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق كۆببنەوە.

بەپێی زانیارییەكانی (سپی) ئەگەر هیچ پێشهاتێكی نوێ نەیەتە ئاراوە بڕیارە رۆژی شەممە 29ی ئەم مانگە، سەركردایەتی یەكێتی بۆ دوو پرسی گرنگ كۆببێتەوە ئەوانیش وادەی نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق كە د.بەرهەم ساڵح، كاندیدی ئەو حیزبە، هەروەها كێشە ناوخۆییەكانیان لەدوای رووداوەكانی 8ی تەموزی ساڵی رابردوو كە تێیدا لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی و ژمارەیەك لەسەركردەكانیان لە یەكێتی "دەركران، هەروەها جێگیركردنی بەشێك لە گۆڕانكارییەكان".

ئەم هەفتەیەش سەركردایەتی یەكێتی بۆ یەكەمجار دوای هەشت مانگ كۆبووەوە و بەرهەم ساڵح وەك كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق راگەیەنرا.

سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە 124 ئەندام پێكدێت، بەڵام بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانیان چوار ئەندامیان "دەركران".



PM:11:10:27/01/2022