سکاڵای یاسایی لەسەر پارێزگاری سلێمانی تۆمار کرا

بەهۆی بوونی چەندین قەیران لەناو شاری سلێمانی، هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی لەسەر پارێزگاری شارەكە تۆمار كرد و دەڵێت" پارێزگار كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان ناكات". 

بەیانى ئەمرۆ هاوڵاتییەک بەناوی دڵشاد محەمەد لە شاری سلێمانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای شارەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند" وەك هاوڵاتییەك سكاڵای یاساییم لەسەر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی تۆمار كرد". 

ئەوەشی خستەڕوو، ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لەو قەیرانانەی بەرۆكی هاوڵاتیانی شارەكەی گرتووە، دەسەڵاتی هەیە و زۆرینەی دەنگەكانی ئەم شارەی بەدەستهێناوە كار بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان ناكات، یاخود ئەگەر دەسەڵاتی نییە بۆچی دەستلەكار ناكێشێتەوە.


PM:12:53:30/01/2022