تەرمی ٥
کۆچبەری دیکە گەڕێندرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان کە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی
ڕابردوو لە نزیك دوورگەی ئەنتیكیسرای وڵاتی یۆنان لە دەریای ئیجە گیانیان لەدەستدا.
دەزگای لوتکەی
بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە، ئەو پێنج تەرمە سیانیان لەیەک خانەوادەن
و خەڵکى کەرکوکن، دووانەکەى دیکەش خەڵکى هەرێمى کوردستانن و یەکێکیان منداڵە و نەخۆشى
داونى هەیە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە لەچەند رۆژى رابردوودا تەرمى چوار کۆچبەرى تر گەیەنرانەوە هەرێمى
کوردستان، کە سیانیان لەیەک خانەوادە بوون.