ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندی قەسرۆکی سەر بە ناوچەی دێریک بۆردومانکرد.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، ئەمڕۆ سوپای تورکیا گوندی قەسرۆک-ی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی مالیکییەی کانتۆنی قامیشلۆ سەر بە ناوچەی دێریک تۆپباران کرد.
تائێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانه گیانی و ماددییهكان ئاشکرا نەکراوە.