ته‌ندروستی هه‌ولێر بۆ خۆپارێزی و دوربوون له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی چەند ڕێنماییەکی بڵاوكرده‌وه و دەڵێت" گرنگه هاوڵاتیان ساڵانه پشكنینی گشتی ئه‌نجامبده‌ن".
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ڕۆژه جیهانیه‌كانی ته‌ندروستی ڕێنماییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشی و ڤایرۆسیه‌كان هۆشیاری بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان له مه‌ترسیه‌كانی نه‌خۆشیه درێژخانه و په‌تاوه‌رزیه‌كان، بۆیه گرنگه هاوڵاتیان ساڵانه پشكنینی گشتی ئه‌نجامبده‌ن، به تایبه‌تیش هاوڵاتیان و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی گومانیان له پیسی ژینگه‌كه‌یان و خراپی جۆر و كوالێتی خواردنیان هه‌یه.
دەقی رێنماییه‌كان:
یه‌كه‌م: ئاگاداربن له‌و جۆره خواردنانه‌ی كه ده‌یخۆن و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردنی لێده‌خۆن.
دووه‌م: دوركه‌وتنه‌وه له جگه‌ره و نێرگه‌له كێشان، كه به‌یه‌كێك له هۆكاره‌كانی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، گه‌رو، ده‌م.. هتد، داده‌نرێت.
سێیه‌م: دوركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازییه‌كان و خواردنه‌وه مه‌ستكاره‌كان.
چواره‌م: نه‌چونه شوێنێك كه ژینگه و كه‌ش و هه‌وای پیس بێت و له‌كاتی ناچاربون بۆچونه ئه‌و شوێنانه ماسك به‌كاربهێندێت، یانیش ره‌چاوی پاك و خاوێنی بكرێت.
پێنجه‌م: راگرتنی پاكوخاوێنی.
شه‌شه‌م: په‌ره‌دان به سه‌وزایی له ماڵه‌كاندا و نه‌شێواندنی سه‌وزایی گشتی، وه‌ك: (پارك، ده‌شت و ده‌ر، سه‌یرانگاكان).
حه‌وته‌م: گرنگه هاوڵاتیان له‌كاتی چونه گه‌شتدا پاكوخاوێنی ئه‌و ناوچه‌یه رابگرن كه بۆی ده‌چن، هه‌ر له سه‌وزایی و زه‌وییه‌كه‌ی تاوه‌كو ئاوی ناوچه‌كه و پاشماوه‌كانیان فڕێ نه‌ده‌نه ئاوی روباره‌كانه‌وه.
هه‌شته‌م: ساڵانه ئه‌نجامدانی پشكنینی گشتی له‌رێگای نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
نۆیه‌م: تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، له ژنان و پیاواندا ده‌كرێت هاوڵاتی ئه‌و هۆشیارییه‌ی هه‌بێت مانگانه خۆی پشكنین بۆخۆی بكات له رێگای سه‌ری په‌نجه‌كانییه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ست به بونی گرێ یان هه‌ر شتێكی نامۆ بكات، ده‌توانێت له‌لای پزیشك دڵنیا ببێته‌وه؛ كه مه‌رج نییه هه‌مو گرێیه‌ك یان نامۆییه‌ك ئاماژه بێت بۆ شێرپه‌نجه.
ده‌یه‌م: گرنگه هاوڵاتیان چاودێری جه‌سته‌ی خۆیان بكه‌ن و گۆڕانكارییه‌كانی جه‌سته‌یان به هه‌ند وه‌ربگرن و پشتگوێی نه‌خه‌ن.