ستاف و پاسەوانەكانی ئەدهەم بارزانی خرانە سەر زێرەڤانی

تەواوی كادیر و ستاف و پاسەوانی ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەركردایەتی پارتی خرانەوە سەر هێزەكانی زێڕەڤانی.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەدهەم بارزانی بە (سپی) راگەیاند، تەواوی كادر و ستاف و پاسەوانەكانی ئەدھەم بارزانی خرانەوە سەر هێزەكانی زێرەڤانی، بێجگە لەو كەسانەی كە داوای فەسڵكردنیان كردووە و وتویانە كە ئەدهەم بارزانی بەجێناھێڵن و خۆبەخشانە پارێزگاری لێدەكەن، ئەوانیش ژمارەیەكی كەم ماونەتەوە.

كۆتایی ساڵی رابردوو ئەدهەم بارزانی دەستی لە ئەندامێتی سەركردایەتی پارتی كێشایەوە و رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لیست دروست دەكات، ئەدهەم بارزانی، ئامۆزای مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە.


PM:10:01:05/02/2022